سەردێر

عیراقییەكانی تاراوگە ناتوانن بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بكەن

خەڵك

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی چەند كێشەیەكەوە عیراقییەكانی تاراوگە ناتوانن بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بكەن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاریدا ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات هەڵبوەشێنێتەوە، هۆكاری ئەو بڕیارەشی بۆ كێشەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دابینكردنی كارتی بایۆمەتری گەڕاندووەتەوە كە پێشمەرجە بۆ بەشداریكردن لە پڕۆسەكە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاستەنگە دارایی و هونەرییەكان ڕێگربوون لەوەی بتوانرێت لەتاراوگە ئامادەكاریی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بكات، چونكە تۆماری ناوی عیراقییەكانی دەرەوە 160 ڕۆژی پێویستە و ئەو كاتەش زیاترە لەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكراوە كە لە 10/10/2021 بەڕێوەدەچێت.