خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕاگەیاند، تەقینەوەی ماتۆڕسكیلێك لە خۆرهەڵاتی بەغدا كوژران و برینداربوونی چوار كەسی لێكەوتەوە
.
ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”تەقینەوەیەك لە ناوچەی مەشتەلی خۆرهەڵاتی بەغدا، بووە مایەی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی سێ كەسی تر”.
بە وتەی سەرچاوەكە”تائێستا نەزانراوە ماتۆڕسكیلەكە بۆمبڕێژكراو بووە یان بۆمبی هەڵگرتووە، هێزە ئەمنییەكانیش بۆ زانینی وردەكاریی ڕووداوەكە دەستییان بە لێكۆڵینەوە كردووە”.