سەردێر

هۆكاری سەرەكی دواخستنی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە ئاشكرا كرا

خەڵك

ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: هۆكاری دواخستنی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە، نەگەیشتنە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە.


شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە كەناڵی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند، هۆكاری سەرەكی دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە نەگەیشتنە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە بەتایبەت لەسەر چەند بڕگەیەكی پرۆژە یاسایەكە.

شیروان میرزا وتیشی، ئەوان لە لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژە یاساكە ڕێككەوتن و دەنگیان لەسەردا و پەسەندكرا، بەڵام ‌چەند كاتژمێرێك پێش دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی، پڕۆژەیاساكە دەستكاری كراوە ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی لیژنەی دارایی و هەرێمی كوردستان.

شیروان میرزا ئاماژەی بەوەشكرد، ئومێد زۆرە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێككەوتن و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بدرێت.