خەڵك
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت، دادوەران ڕاسپێردران بۆ دیاریكردنی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆك و ئەندامانی دادگاكە دیاری بكرێن.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ و راوێژ كراوە بۆ دیاریكردنی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕالی لە عێراق و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆك و ئەندامان دیاری بكرێن.
ئەمە لەكاتێكدایە ، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو پەڕلەمانی عێراق لە دانیشتنێكدا هەمواری یاسای ژمارە سی ساڵی 2005ی دادگای باڵای فیدڕالی پەسەند كرد، كە لە ماددەی سێیەمی ئەو هەموارەی پەسندكراوە، دیارییكردنی سەرۆك و ئەندامانی دادگاكە بە دەستەیەكی دادوەری سپێردراوە.