سەردێر

كەركوك، دوو ژنە داعش دەستگیركران

خەڵك-
بەرٍێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دەستگیركردنی دوو ژنە داعش لە باشووری خۆرئاوای كەركوك ڕادەگەیەنێت كە یەكێكیان بەرپرسی “بارمتەكان” بووە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن بەرٍێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆری كە پشتی بە زانیاریی ورد بەستبوو، مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازای لە فیرقەی 14 و لیوای پیادەی 51، توانییان دوو ژنە تیرۆریست دەستگیربكەن لە ناحیەی زابی سەر بە قەزای حەویجە لە كەركوك”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو دوو ژنە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادوەرییەوە داواكراون و یاداشتی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، یەكێكیشیان لە پۆستی بەرپرسی بارمتەكاندا بووە لەنێو ڕێكخراوی داعش”.

بەرپرسی بارمتەكان لەنێو ڕێكخراوی داعش، پیشەی ئەو كەسەیە كە كۆمەك و یارمەتییەكان دەگەیەنێتە ئەندامانی ڕێكخراوەكە.