سەردێر

سالار مەحمود؛ بۆ چونێك هەیە هەڵوەشانەوەی پەڕلەمان پەیوەست بكرێت بە پەسەندی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئایندە

خەڵك
ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەدوای پەسەندكردنی یاسای بودجە ئیتر بەهانەیەك بۆ كاری ئەم خولەی پەرلەمانی عیراق نامێنێتەوە و خەڵك گۆڕانكاری دەوێت لەهەموو ئاستەكان پەڕلەمانیش ئەو داوایەی شەقامی ناڕازی لەكاتی خۆپیشاندانەكان پەسەندكرد.

سالار مەحمود ، ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆكۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریكراوە، ئەركی حكومەت و پەڕلەمانە ئامادەكاری و كار ئاسانی جدی بكەن بۆ هەڵبژاردن و چونكە پێداویستیەكانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادەن.

دەشڵێت،”لەدوای پەسەندكردنی یاسای بودجە ئیتر بەهانەیەك بۆ كاری ئەم خولەی پەرلەمان نامێنێتەوە و بەتایبەتیش دوای ئەوەی یاسای دادگای ئیتحادیش تەواو كرا”.

ئاشكراشیكردووە، بۆچونێك هەیە، كە گوایە هەڵوەشانەوەی پەڕلەمان پەیوەست بكرێت بە پەسەندی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئایندە، ئەمە پێچەونەی بنەماكانی دەستورو یاسایە و ئەو بابەتە رێكارو دامەزراوەی تر هەیە لێی بەرپرسە نەك پەڕلەمان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە خەڵك گۆڕانكاری دەوێت لەهەموو ئاستەكان پەڕلەمانیش ئەو داوایەی شەقامی ناڕازی لەكاتی خۆپیشاندانەكان پەسەندكرد و نەبونی متمانە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان شەڕی كاتی بەهێزكردوە، هەر بۆیە وادەی هەڵبژاردنی پێش وەخت هەر دەخلیسكێ.

لەبارەی بۆچی پێویستە پەرلەمانی عیراق خۆی هەڵبوەشێنێتەوە سالار مەحمود دەڵێت،”بەم هەنگاوە پەڕلەمان هێز بۆ خۆی و پرۆسەی سیاسی دەگەڕێنێتەوەو ئەو ئەندامانەشی دەیانەوێ لەخولی ئایندە بەشداربنەوە ئەم بڕیارە كێرڤی متمانە پێدانیان بەرزتر دەكاتەوە و ئاساییە بەپێی مادە ٦٤ دەستور میكانیزمەكانی خۆهەڵوەشانەوەو داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی دیاریكردوە”.