سەردێر

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

خەڵك

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی گشتی 2021ی عیراق دواخرا بۆ سبەینێ‌.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەپەسەندكردنی بودجەی گشتی 2021ی عیراق دواخرا بۆ كاتژمێر 10ی بەیانی سبەینێ‌ شەممە.

هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێكنەكەوتنی لایەنە سوننی و شیعییەكان لەسەر چەند بڕگەیەكی پڕۆژە یاسای بودجە.