سەردێر

تەندروستی عیراق؛ لە 24 كاتژمێردا زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 5443 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3892 كەسیش چاكبوونەتەوە و 36 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 42 هەزار و 246 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5443 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە كەركوك 62 سلێمانی 139 و هەولێر 195 حاڵەت و دهۆك 178 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 3892 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 79 و هەولێر 60 و دهۆك 92 و كەركوك 67 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 36 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13896 كەس.

 

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە