سەردێر

چەند مووشەكێك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كران

خەڵك

كەمێك پێش ئێستا چەند مووشەكێك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كران.


میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە، مووشەكەكان لە بەشی باكووری ڕۆژئاوای بنكەكە كەوتوونەتە خوارەوە لە گۆڕەپانێكی چۆڵەوانی لە نزیك پەرژینی بنكەكە و بۆردوومانەكەش زیانی گیانی نەبووە.

لەبارەی ژمارەی مووشەكەكان، زانیاریی جیاواز باس دەكرێن، هەندێك لە سەرچاوەكان دەڵێن، دوو مووشەك و هەندێكی تر باس لە چوار بۆ پێنج تا حەوت مووشەك دەكەن، بەڵام هێشتا زانیاریی فەرمی بڵاونەكراوەتەوە.

هاوكات، سەرچاوەیەكی ئەمنی لەنێو بنكەی ئاسمانیی بەلەد ئاماژەی بەوەكردووە، سێ مووشەك لە بنكەی بەلەد كەوتوونەتە خوارەوە و چوار مووشەكی تریش لە گوندی ئەلبو حەسان سەر بە شارەدێی یەسریب لە باشووری شارۆچكەی بەلەد كەوتوونەتەوە، كە نزیكەی كیلۆمەترێك لە بنكەی ئاسمانی بەلەد دوورە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان