سەردێر

ناسڕ هەركی: كلابی سووكایەتی بە سیمبولەكانی پارتی كردووە

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شەڕ لە نێوان نوێنەرێكی پارتی و نوێنەرێكی شیعەكان دروست بوو

خەڵك
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شەڕ لە نێوان نوێنەرێكی كورد لە فڕاكسیۆنی پارتی و نوێنەرێكی لایەنە شیعەكان دروست بوو.


لە كۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا كە سەبارەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی بەڕێوەدەچێت، شەڕ لە نێوان یوسف كلابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كە سەربەخۆیە و شیعەیە هەروەها ناسڕ هەركی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دروستبووە.

لەوبارەیەوە، ناسر هەركی ڕایگەیاندووە:”یوسف كلابی سووكایەتی بە پارتی و سیمبولەكانی پارتی كردووە و جنێوی داوە”.

جێی ئاماژەیە، كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی و تا ئێستاش بەردەوامە، هاوكات، ناكۆكی فراكسیۆنی لایەنە سیاسییەكان لەسەر بڕگەكانی (2 و 3 و 12)ی پڕۆژە یاساكەیە.