سەردێر

داوادەكرێت بەفەرمی ڤیزا لە نێوان عیراق و ئێراندا نەمێنێت

خەڵك

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی دەكات بەفەرمی ڤیزا لەگەڵ عیراق لاببات.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بڵاویكردووەتەوە: وەزارەتی دەرەوە پێشنیازێكی داوە بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشانەوەی ڤیزا لەگەڵ عیراقدا بەشێوەیەكی فەرمی و ڕەزامەندیدان لەسەری.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە: ئەوەش سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئەو ڕەزامەندییە بە زارەكی دراوە و لەگەڵ لایەنی عیراقیدا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بەڵام كاتێك ئەمەش دەكرێت ئەگەر عیراقیش بەهەمان شێوە مامەڵە بكات.

هەروەك جەخت لەوەشكراوەتەوە: پێشنیازەكە خراوەتە خشتەی كاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ لێكۆڵینەوە لێی و بڕیاری دروست لەوبارەیەوە، ئەوەش سەرجەم ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە پاسپۆرتی ئاساییان پێیە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان