سەردێر

تەندروستی عیراق؛ نزیكەی 5 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و مردنیش هەڵكشا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 4901 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4850 كەسیش چاكبوونەتەوە و 37 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 هەزار و 485 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4901 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە كەركوك 54 سلێمانی 141 و هەولێر 127 حاڵەت و دهۆك 141 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4850 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 47 و هەولێر 71 و دهۆك 114 و كەركوك 54 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 37 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13788 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎