سەردێر

داعش بەرپرسیاریەتی كوژرانی حەوت كەسەكەی تكریتی لەئەستۆگرت

خەڵك
رێكخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تاوانەكەی گەڕەكی ئەلبودۆڕ دەربڕی، كە تیایدا 8 كەس كوژران، لەگەڵ 2 كەسی دیكەش بە پاساوی سیخوڕی كردن بۆ حەشدی شەعبی كوژران.

رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەمڕۆ هەینی بەرپرسیاریەتی خۆی لە تاوانەكەی گەڕەكی ئەلبودۆڕ باشووری شاری تكریت پارێزگای سەڵاحەددین دەربڕی، كە تیایدا 8 كەس كوژران، كە لە 4 پیاو و 2 ژن لە ئەندامی خێزانێك پێكهاتبوون.

باس لەوەشكراوە، كە لە هەمان شەودا 2 كەسی دیكەش بە پاساوی سیخوڕی كردن بۆ حەشدی شەعبی كوژران.

ئەمە لەكاتێكدایە ، شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر سێ ماڵ لە گەڕەكی ئەلبودۆڕ لە باشووری تكریت ناوەڕاستی پارێزگای سەڵاحەددین، لەهێرشە تیرۆرستییەكەدا 8 كەس كوژران كە 6یان ئەندامێك خێزانێك بوون.