خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 4622 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3397 كەسیش چاكبوونەتەوە و 25 حاڵەتی مردنیش هەبووە .
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 555 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4622 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە كەركوك 61 سلێمانی 103 و هەولێر 170 حاڵەت و دهۆك 93 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 3397 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 53 و هەولێر 51 و دهۆك 67 و كەركوك 31 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، 25 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13696 كەس.