سەردێر

تاوانێكی تۆقێنەر لە پارێزگەیەكی عیراقدا ڕویدا

خەڵك-
ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، تاوانێكی تۆقێنەر دژ بە خێزانێك كرا لە پارێزگەی سەڵاحەدین.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”ژمارەیەك چەكداری دەمامكدار بە جلوبەرگی سەربازییەوە هێرشییان كردە سەر ماڵێك لە ناوچەی ئەلبو دۆر لە باشوور تكریت و بە بەچكی بێدەنگ دەستدڕێژی گولـلەیان لە خاوەن ماڵەكە كرد”.

بە وتەی سەرچاوەكە”لەو هێرشەدا 7 كەس كوژران كە هەموویان لە یەك خێزانن، چەكدارەكانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتن”.