سەردێر

پرسیارە سەیرەكەی پاپا لە كۆشكی بەغدا

خەڵك-
بەرهەم ساڵح سەرۆكی عیراق، لە كۆشكی سەرۆكایەتی بە گەرموگوڕییەوە پێشوازیی لە پاپا فرەنسیس كرد كە گروپێك بە جلوبەرگی میللی ئامادەبوون و سەمایان دەكرد و لەسەر ئاوازیی گۆرانی عیراقی، جەستەی خۆیان دەهەژاند.

ئەم دیمەنە وەك میدیاكان باسی دەكەن، جێگەی سەرسامی پاپا بووە و وای لێكردووە بپرسێت:”ئێوە هەمیشە ئاوان؟ بەردەوام بە سەماكردن پێشوازیی لە هەموان دەكەن؟”.

پاپا فرەنسیس لە هەینی ڕابردوو گەیشتە بەغدا كە بە یەكەم سەردانی لەو جۆرەی پاپای ڤاتیكان دادەنرێت و سەردانەكەش 4 ڕۆژی خایەند و ئامانج لێی دڵنیاكردنەوەی كۆمەڵگەی مەسیحی عیراق و پتەوكردنی دیالۆگی نێوان ئاینەكان بوو.