سەردێر

پاپاى ڤاتیكان سەرلەنوێ‌ باسی عیراق دەكات

خەڵك-
پاپای ڤاتیكان جارێكی تر باسی عیراق دەكات و دەڵێت، “وەڵامدانەوەی جەنگ بە جەنگ نابیت، وەڵامدانەوەی چەك بە چەك نابێت، وەڵامەكە برایەتییە، ئەمە ئەو ئاڵانگارییەیە كە ڕووبەڕووی عیراق دەبێتەوە”.

بەپێی تویتێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكانەوە بڵاوكرایەوە” وەڵامدانەوەی جەنگ بە جەنگ نابیت، وەڵامدانەوەی چەك بە چەك نابێت، وەڵامەكە برایەتییە، ئەمە ئەو ئاڵانگارییەیە كە ڕووبەڕووی عیراق دەبێتەوە، ئەمەش هەر تەنیا بۆ عیراق نییە، بەڵكو ڕووبەڕووی هەموو ناوچەكانی جێگەی ململانێیە و هەموو جیهانم دەگرێتەوە”.

پاپا دەڵێت”با بەردەوامبین لە نوێژكردن لەپێناو عیراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە عیراق وێڕای چەكی كاولكاریی و چەك، دار خورما بەردەوامە لە بەرگرتن كە سونبولی نیشتیمانە، بە هەمان شێوە سەبارەت بە برایەتی، دارخورما ژاوەژاو نانێتەوە، بەلًكو بەردەگرێت و وامان لێدەكات گەشە بكەین”.