سەردێر

تاوانێكی تۆقێنەر شارێكی عیراق دەهەژێنێت

خەڵك-
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەسرە دەستگیركردنی پیاوێك ڕادەگەیەنێت كە كچەكەی خۆی كوشتووە و ژێرخاكی ناوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەسرە، بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”هێزە ئەمنییەكان پیاوێكییان دەستگیركرد لە قەزای شتولعەرەب بەو هۆیەی كچەكەی خۆی كوشتووە و ئیدعای ئەوەی كردووە كە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، دەستگیركردنەكەش لە دوای 24 كاتژمێر لە ڕوودانی تاوانەكە جێبەجێكراوە”.

هەر بە وتەی سەرچاوەكە”هێزە ئەمنییەكان توانییان تەرمی كچەكە دەربهێننەوە كە پارچەپارچەكراوە و شوێنەواری لێدان بە سەرییەوە دیارە، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە لەگەڵ باوكەكەدا دەكرێت، تا بزانرێت هۆكاریی ئەنجامدانی تاوانەكەی چی بووە”.