سەردێر

لە ساڵێكدا هەزار و 552 كەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

خەڵك

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق ئاشكرای كرد، ساڵی ڕابردوو بە هۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆ هەزار و 552 كەس لە وڵاتەكە گیانیان لەدەستداوە.

فازڵ غەراوی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق ئاماژەی ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو چوار هەزار و 666 ڕووداوی هاتووچۆ لە وڵاتەكە تۆمار كراون.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە بەغدا 871 ڕووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە پلەی یەكەمدایە و پارێزگاكانی سەڵاحەدین و نەجەفیش لە پلەكانی دووەم و سێهەمدان.

ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق داواشی كردووە، لایەنە پەیوەندیدارەكان بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و شارەوانییەكان لە پێناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ كار بكەن لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی مەرجەكانی سەلامەتی لە شەقام و ڕێگاوبانەكانی ناو شارەكان و نێوان شارەكان.