سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 4468 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3920 كەسیش چاكبوونەتەوە و 24 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 هەزار و 21 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4468 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە كەركوك 50 سلێمانی 93 و هەولێر 162 حاڵەت و دهۆك 89 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 3920 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 6 و هەولێر 64 و دهۆك 44 و كەركوك 75 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 24 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13596 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە