سەردێر

سبەینێ پەڕلەمان دەنگ لەسەر یاسایەكی گرنگ دەدات

خەڵك
پەڕلەمانی عێراق سبەینێ كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر شەس ماددەی دیكەی پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی دەدات، لە كارنامەی دانیشتنەكەشدا دەنگدان لەسەر پڕۆژە بودجەی گشتی عیراقی تێدا نیە.

پەڕلەمانی عیراق بڕیارە ئێوارەی سبەی دوو شەممە 8ی مارسی 2021 بۆ دەنگدان لەسەر ئەو شەش ماددەیەی پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی كۆبێتەوە، كە لە كۆبوونەوەی ھەفتەی ڕابردوو بەھۆی ناكۆكی كوتلەكانەوە دەنگیان لەسەر نەدرا.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو 18ماددەی پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەند كرد، دواتر بەهۆی ناكۆكی كوتلەكانەوە شەش ماددەی پڕۆژە یاساكە دەنگی لەسەر نەدرا.