خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 3359 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3509 كەسیش چاكبوونەتەوە و 24 حاڵەتی مردنیش هەبووە .
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 هەزار و 206 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3359 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە كەركوك 41 سلێمانی 84 و هەولێر 153 حاڵەت و دهۆك 19 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 3509 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 27 و هەولێر 56 و دهۆك 52 و كەركوك 41 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، 24 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13572 كەس.