خەڵك-
سەرۆكوەزیرانی عیراق بەبۆنەی دیدارە مێژووییەکەی هەردوو جەمسەری ئاشتی و لێبووردەیی مەرجەعی باڵای شیعەكان و پاپای ڤاتیكان “ڕۆژی 6ی ئازار دەكەینە ڕۆژی نیشتمانی پێكەوە ژیان”.
مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە ئەكاونتی خۆی تویتێكی كردووە و تێیدا ڕایگەیاندووە ، بەبۆنە دیداری مێژووی مەرجەعی باڵای شیعەكان عەلی سیستانی، پاپا فرانسیس و دیداری ئاینەكان لە شاری مێژووی ئۆران، 6 مارس دەكەینە ڕۆژی نیشتمانی پێكەوە ژیان، كه ڕۆژێكی نیشتمانی خۆڕاگری و خۆڕاگرییه لە عێراق.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەسەردانێكی سێ ڕۆژە دوێنێ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان گەیشتە عیراق و ئەمڕۆ 6ی ئازار لە شاری نەجەف لەگەڵ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان كۆبونەوەیەكی 40 خولەكی داخراوی ئەنجامدا .