سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 4068 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3883 كەسیش چاكبوونەتەوە و 11 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 34 هەزار و 826 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4068 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە كەركوك 30 سلێمانی 41 و هەولێر 63 حاڵەت و دهۆك 94 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 3883 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 10 و هەولێر 61 و دهۆك 80 و كەركوك 24 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 11 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13548 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە