خەڵك
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئیسرائیل بەردەوام كاری تێكدەرانە دەكات و دەیداتە پاڵ وڵاتانی تر.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد لە عیراق كرد و ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەك ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكەنەوە كە باس لەوە دەكەن ئێران لە پشت بۆردوومانەكەی بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەدەوە بێت.
سەعید خەتیب زادە ڕاشیگەیاند: ئیسرائیل بەردەوام كاری تێكدەرانە دەكات و دەیداتە پاڵ وڵاتانی تر و پشێوی و ئاڵۆزی دروست دەكات و بەو هۆیەوە ئارامی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تێكچووە.
جێی ئاماژەیە، دوێنێ چوارشەممە، بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە خۆرئاوای عیراق مووشەك باران كرا و ئەمریكاش هێرشەكەی خستە ئەستۆی ئێران و هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەی لەكاتی گونجاودا كرد.