سەردێر

دەستەی دەستپاكی عێراق ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی 2021 تەنها 7 پارێزگار ‌و 138 پەرلەمانتار سەروەت‌ و سامانی خۆیان ئاشكراكردوە.

دەستەی دەستپاكی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوی ئەو بەرپرسانەی بڵاوكردەوە، كە فۆڕمی ئەستۆپاكی دارایی خۆیان بۆ ساڵی 2021 پڕكردۆتەوە، كە تەنها 7 پارێزگار‌و 138 پەرلەمانتار سەروەت‌ و سامانی خۆیان ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، سەرۆك كۆماری عیراق ‌و سەرۆكی پەرلەمان ‌و سەرۆك وەزیران‌ و جێگرەكانیان، هەروەها سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری‌و جێگرەكانی‌و سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، سەرجەمیان فۆڕمی ئەستۆپاكی داراییان پڕكردۆتەوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە كۆی 228 پەرلەمانتار 90 پەرلەمانتاریان سەروەت‌ و سامانی خۆیان ئاشكرا نەكردوە، لە ئەنجومەنی وەزیران لە سەدا 78 پۆینت 3 بووە ‌و لە پارێزگاكانیش لەسەدا 46 پۆینت 7 بووە‌ و تەنها 7 پارێزگار فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت ‌و سامانی خۆیان پڕكردۆتەوە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان