سەردێر

پەرلەمانتارێك: هەرێم زیاتر لە 300 هەزار فەرمانبەری بندیواری هەیە

خەڵك-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە بوونی ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەری بندیوار دەكات لە هەرێمی كوردستان و دەڵێت، تائێستا ئامارێكی ڕاستەقینەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە.

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن فالح خوزاعی ئەندامی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بە “نەبوونی ئامارێكی ڕاستەقینە دەكات بۆ ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەگەڵ بوونی سەدان هەزار فەرمانبەری بنیوار”.

هەر بەپێی ئەو بەڵگەنامانە”زانیارییان لایە كە ئاماژە بە بوونی زیاتر لە 300 هەزار فەرمانبەری بندیوار دەكەن لە هەرێمی كوردستان و ئەمەش لەسەر حیسابی فەرمانبەرانی ڕاستەقینەن”.

خوزاعی داوای لە هێزە سیاسییەكان كردووە”ئەم دۆسێیە نەخەنە ڕێكەوتنە سیاسییەكان لەسەر حیسابی دانیشتوانی ناوەڕاست و باشووری وڵات”.