سەردێر

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هاتەدەنگ

"كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتی دروستكردووە"

خەڵك-
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق، لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا هاتە دەنگ و پێیوایە، كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە میانی سەرۆكایەتی بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند”بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار، كاریگەریی نەرێنی زۆر گەورەی لەسەر ژیانی هاووڵاتی عیراقی دروستكردووە”.

بە وتەی كەعبی”بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار، كاریگەریی زۆر گەورەی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و سەقامگیریی ئابوری هەیە بەشێوەیەكی گشتی”.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانى عيراق دەڵێت”پێویستە هەڵوێستێكی ڕاستەقینە و بەپەلە لەلایەن هەموو ئەندامانی پەرلەمان و لیژنەی داراییەوە بگیرێتەبەر، تا بگەڕێنەوە بۆ نرخەكەی پێشووی”.