سەردێر

عیراق، سێ‌ كەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكرا

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە زيقار ڕایدەگەیەنێت، سێ‌ كەس كە تۆمەتی تیرۆرییان بەسەردا ساغبۆتەوە، لە گرتووخانەی ناوەندی ناسریە، حوكمی لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند”وەزارەتی داد، حوكمی لەسێدارەدانی بەسەر سێ‌ كەسدا جێبەجێكرد لە گرتووخانەنەی ناوەندی ناسریە كە بە(گرتووخانەی حوت) ناودەبرێت، دوای ئەوەی تۆمەتی تیرۆرییان بەسەردا ساغبۆوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”جێبەجێكردنی حوكمی لەسێدارەدان بەسەر ئەو تاوانبارانەدا، دوای ئەوە هات كە تۆمەتەكەیان لەلایەن دادوەریی عیراقەوە گەیشتە پلەی تەواوەتی”.

گرتووخانەكانی عیراق لە بەغدا و پارێزگەكان، ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستان و ئەندامانی ڕێكخراوی داعش لەخۆدەگرن، حوكمی لەسێدارەدانیش دژ بەوانەی تۆمەتبارن بە تیرۆر، لە دوای دەرچوونی بڕیارەكان لەلایەن دادوەریی عیراق و دەركردنی مەرسومی پەسەندكردن لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، جێبەجێ‌ دەكرێت”.