سەردێر

موسڵ.. 4 تیرۆریستی داعش دەستگیركران

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا دەستگیركردنی 4 تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، هێزەكانیان بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی لە هەواڵگری سەربازی سوپای عیراقەوە بە دەستیان گەیشتووە ، توانیویانە 4 تیرۆریستی داعش لە ناوچەكانی باشووری موسڵ دەستگیر بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تیرۆریستانە پێشتر لە یەكەی دروستكردنی تەقەمەنی سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش كاریان كردووە و دوای ئازادكردنی شاری موسڵیش، وەك شانەی نوستوو لە ناو شارەكە كاریان بۆ پاشماوەكانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ئاشكراشی كردووە: بەپێی ماددەكانی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئەو تیرۆریستانە ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان