سەردێر

پەرلەمانتارێك: بەبێ‌ هەرێمیش بودجە تێدەپەڕێنرێت

خەڵك-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پرۆژە بودجەی فیدراڵی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە نێو پەرلەماندا تێدەپەڕێنرێت.

سهام شەنون، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پەرلەمان پرۆژە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا تێدەپەڕێنێت”.

ئەو پەڕلەمانتارە ڕەتیشیكردەوە “فراكسیۆنە سیاسییەكان تائێستا لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا سەبارەت بە بودجە گەیشتبێتنە ڕێككەوتن”.

بە وتەی سیهام شەنون، “پەرلەمان دەنگ لەسەر بودجە دەدات، تەنانەت گەر ڕێككەوتنی سیاسیش لەگەڵ كوردستاندا نەكرێت لەسەر پشكی هەرێم، چونكە بودجە زیاتر دواخستن هەڵناگرێت و تێپەڕاندنی لەئێستادا بۆتە پێویستییەكی گرنگ”.