سەردێر

پەرلەمانی عیراق پرسە بۆ كۆچی دوایی پەرلەمانتارێكى كورد دادەنێت

-خەڵك
پەرلەمانی عیراق، پرسە بۆ كۆچی دوایی پەرلەمانتارێكی كورد دادەنێت و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش سەردانی پرسەكە دەكات و سەرخۆشی خۆی لە پەرلەمان و كوسوكاریی كۆچكردوو دەكات.

بەپێی چەند وێنەیەك كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق لە بەغدا پرسەی بۆ كۆچی دوایی ئارام ناجی بالەتەیی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان داناوە و لە پرسەكەشدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە خەڵك دەكات و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش سەردانیان دەكات و سەرخۆشی لە پەرلەمان و كەسوكاریی كۆچكردوو دەكات.

ئارام ناجی باڵەتەیی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، دوای ماوەیەكی زۆر لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە 17ی شوبانی ڕابردوو لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی دهۆك كۆچی دوایی كرد.

ئارام ناجی محەمەد ساڵح ناسراو بە ئارام باڵەتەیی لە 30- 10- 1979 لە پارێزگای دهۆك لە دایكبووە و خەڵكی گوندی بالەتەیە و خێزاندارە و باوكی كچ و كوڕێكە.