سەردێر

بەغدا؛ تۆمەتبارانی دەستدرێژی سێكسی سەر كچە 6 ساڵەكە دەستگیركران

خەڵك
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە بەشداربوون لە تاوانی ڕفاندن و دەست درێژیكردنە سەر كچێكی تەمەن شەش ساڵان و دواتر كوشتنی لە ناوچەیەكی باكووری شاری بەغدا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 28-2-2021، هێزەكانیان لەناوچەی سەبع بور لە باكووری بەغدا، توانیان سێ كەس بە تۆمەتی رفاندنی كچێكی تەمەن 6 ساڵ دەستگیر بكەن ، كە دوای ئەوەی بە كۆمەڵ دەستدرێژییان كردە سەر پاشان كوشتبوویان.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، دوای گەڕانێكی زۆر، تەرمی كچە كوژراوەكە لەناو خانوویەكی تازە دروستكراو دۆزراوەتەوە، هەرسێ تۆمەتبارەكەش لەمیانی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا، دانایان بە تاوانەكەیاندا ناوەو رادەستی دادگا كراون.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان