سەردێر

بەرهەم ساڵح و عەبادی كۆبوونەوە

خەڵك
سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كرد و لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتەكانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵات تاوتوێكرا و گرنگی پاراستنی ئەمنیەت و سەلامەتی هاووڵاتیان ، پاراستنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانە و پاراستنی ئاسایشی گشتی و پاڵپشتیكردنی خزمەتگوزاری ئەمنیەت بۆ پاراستنی ئارامی كۆمەڵگە و ئاسایش.

د.بەرهەم ساڵح ، سەرۆككۆماری عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی شوباتی 2021 حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كرد و دوایین پێشهاتەكانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵات لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێكرا و گرنگی پاراستنی ئەمنیەت و سەلامەتی هاووڵاتیان، پاراستنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانە و پاراستنی ئاسایشی گشتی و پاڵپشتیكردنی خزمەتگوزاری ئەمنیەت بۆ پاراستنی ئارامی كۆمەڵگە و ئاسایش.

لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا دەربارەی دواین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی وڵات و جەختكرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان و پارێزگاری لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئاسایشی گشتی و بەهێزكردنی مەرجەعیەتی دەوڵەت و پشتیوانیكردن لە دەزگا ئەمنییەكان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی.

هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا لەبارەی گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستە بەگرنگییەوە باس لە پێویستی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان كرا دوور لە ساختەكاری و فرتوفێڵ و گەڕانەوەی متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و زامنكردنی بەشداری بەرفراوانی خەڵك.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی ئابووری وڵات و ئەو هەوڵ و رێوشوێنانەی كە پێویستە بۆ پشتیوانیكردن لە ئابووری نیشتمانی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و هەمەجۆركردنی سەرچاوەی داھاتی دەوڵەت و پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی كرا، بەجۆرێك كە مافی سەرجەم مووچەخۆران و ھاووڵاتیانی عێراق تێدا پارێزراوبێت دوور لە ململانێ سیاسییەكان.