خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3248 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2933 كەسیش چاكبوونەتەوە و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە ئەمە بەرزترین ژمارەیە بە بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 هەزار و 525 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3248 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەسڕە و بەغدا و نەجەف بوون، هەروەها لە سلێمانی 81 و هەولێر 135 و دهۆك 21 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2933 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 21 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.