سەردێر

پێنج چەكداری داعش لە بەغدا و سەلاحەدین دەستگیركران

خەڵك-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، هێزەكانیان لە بەغدا و پارێزگای سەلاحەدین 5 چەكداری داعشیان دەستگیركردووە، كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكرابوون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری پێنج چەكداری داعشیان دەستگیركردووە، كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش داواكرا بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەو چەكدارانە چواریان لە ناوچەكانی بەغدا و ئەوەی دیكەیان لە پارێزگای سەلاحەددین دەستگیركراون سەرجەمیان رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان