سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 3543 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2820 كەسیش چاكبوونەتەوە و 18 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 36 هەزار و 736 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3543 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون ، هەروەها لە كەركوك 35 سلێمانی 22 و هەولێر 21 حاڵەت و دهۆك 35 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 2820 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 33 و هەولێر 30 و دهۆك 36 و كەركوك 21 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 18 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13383 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە