سەردێر

بارزانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق كۆدەبێتەوە

خەڵك-
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حكومەتی عێراق كۆدەبێتەوە و جەخت لە جێبەجێ‌ كردنی ڕێككەوتنی تایبەت بە شنگال دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازی لە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەیەك دا بارودۆخی ئەمنی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ كرا و هەروەها جەخت لە سەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرایەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو”.