سەردێر

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ھاوپەیمانی نیشتمانی كۆبوونەوە

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢١/٢/٢٦ لە بەغدا لەگەڵ ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ھاوپەیمانی نیشتمانی كۆبووەوە.


بەپێی ڕاگەینراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆرمار، لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە گۆڕانكاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی وڵات كرا و جەختكرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و پێكەوەژیانی ھاووڵاتیان و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.

ھاوكات بەگرنگییەوە باس لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو كرا و دووپاتكرایەوە لە پێویستی پشتیوانی لە ڕێكارەكان بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەكان و گرنگی ئەنجامدانی دوور لە ساختەكاری و فرتوفێڵ و گەڕانەوەی متمانە و بەشداری بەرفراوان و ھێنانەدی خواستی خەڵك لە ھەڵبژاردنەكان وەك مافێكی دەستووری.

خەڵك – بەشی هەواڵ