سەردێر

كۆمسیۆن دواكاتی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی ‌و لیستی پاڵێوراوانی دیاریكرد

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دوا كات بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و لیستی پاڵێوراوان دیاری دەكات و جەختیشدەكاتەوە، ژمارەی كاندیدەكان ناگونجێت لەگەڵ بازنەی هەڵبژاردنەكان، كە 83 بازنەیە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدجاوە بە ئامادەبوونی ئەمیر ئاراین، سەرۆكی تیمی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری هەڵبژاردن و تێیدا گفتوگۆ كراوە لەسەر ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و وەرگرتنی لیستی كاندیدان.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیاریانداوە بە دیاری كردنی بەرواری 1-5-2021 بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان و 17-4-2021 بۆ پێشكەش كردنی لیستی ناوی پاڵێوراوان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو بەروارانە کۆتا مۆڵەتن ‌و لەدوای ئەوە هیچ داوایەکی تر وەرناگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕیارانە بۆیە دراون، چونكە ژمارەی كاندیدە پێشكەش كراوەكان ناگونجێن لەگەڵ ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردن، كە 83 بازنەیە و هەروەها ژمارەی كورسیە تەرخانكراوەكان، كە 329 كورسییە.