سەردێر

عیراق، زیاتر لە 4300 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4306 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 2110 كەسیش چاكبوونەتەوە، 13 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 44 هەزار و 965 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4306 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”، ئەمەش بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو بە بەرزترین ئاستی تووشبوون دادەنرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و بەسرە و كەربەلا بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1424 لە نەجەف 519 و لە بەسرە 808 و لە كەربەلا 340 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 28 هەولێر 77، و دهۆك 71 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 2110 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە كەربەلا و بەغدا و دیوانیە و زیقار بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 13 كەس بەهۆی پەتاكە.