سەردێر

قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی بەسەر شارێكی عیراقیدا سەپێنرا

دوو كەس كوژران و 28ی تر بریندارن

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكان لە شاری ناسریە سەنتەری پارێزگەی زیقار، قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتییان سەپاند.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”لە ئەنجامی پێكداهەڵپژانیان لەگەڵ خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەكان لە شاری ناسریە، قەدەغەكردنی هاتووچۆ گشتییان سەپاند”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پێكداهەڵپژانەكە كوژرانی دوو خۆپیشاندەر و برینداربوونی 18ی تری لێكەوتەوە، وێڕای برینداربوونی 12 كەسی تر لە هێزە ئەمنییەكان”.

بەهۆی خراپی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان، خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی حەبوبی لە شاری ناسریە سەنتەری پارێزگەی زیقار و ناوچەكانی تری پارێزگەكە بەردەوامە و تائێستا هێزە ئەمنییەكان وێڕای چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان، نەیانتوانیوە ئەو خۆپیشاندانانە كۆنترۆڵ بكەن كە ناوبەناو سەرهەڵدەدەنەوە.