سەردێر

مالیكی: سیستمی سەرۆكایەتی بۆ عیراق باشترە

سەرۆكی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، سیستمی سەرۆكایەتی لە سیستمی پەرلەمانی باشترە بۆ عیراق.


نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە سایەی ئەم بارودۆخەی ئێستا وادەكات عیراق بكەوێتە قەیرانێكی قووڵەوە، هەڵبژاردنیش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی پەرلەمانێكی دابەشبوو.

وتیشی: مەرجەعیەتی ئایینی داوای سیستمێكی هەڵبژاردنێكی بێگەرد و پارێزراوی كردووە نەك سیستمێك یاخود بازنەیەكی دیاریكراوی هەڵبژاردن.

نوری مالكی ئاماژەی بەوەشدا: سیتسمی سەرۆكایەتی باشترە بۆ عیراق لە بری سیستمی پەرلەمانی و یاسای نوێی هەڵبژاردن پەرلەمانێكی دابەشبوو بەرهەم دەهێنێت.

خەڵك – بەشی هەواڵ