سەردێر

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا؛پلانێكی هێرشی داعش پووچەڵكرایەوە

خەڵك-

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا ڕایدەگەیەنێت ، پیلانێكی داعشیان پووچەڵكردەوە، كە بە نیاز بوون كردەوەی تیرۆریستی لە پایتەخت ئەنجام بدەن، دەشڵێت،”لە ئۆپراسیۆنێكدا پێنج تیرۆریستی داعش یەكێكیان والی داعش بووە كوژران”.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا بە هەماهەنگی زانیاری هەواڵگریی، توانیان پێنج تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزێكی سەر بە فیرقەی شەشی سوپای عێراقەوە لە شارۆچكەی تارمییە بكوژن، كە یەكێك لە كوژراوەكان والی داعش بووە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەكەیان لە ئێستادا هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی پاشماوەكانی داعش لە چەند ناوچەیەكی شارۆچكەی تارمییە و دەوروبەری دەستپێكردووە.