سەردێر

جۆ بایدن: هەر هێرشێك لە عیراقدا بكرێتە سەر ناتۆ كراوەتە سەر ئەمریكا

خەڵك-
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ڕێگە بە گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش نادات بۆ عیراق، ئاماژە بە ئەركی هێزەكانی ناتۆش دەكات لە عیراق وابەستەی ئەركی هێزەكانی ئەمریكای دەكاتەوە لە وڵاتەكە.

بایدن لە وتارێكیدا ڕایگەیاند”هێرشكردنە سەر ناتۆ لە عیراق، واتای هێرشكردنە سەر ئەمریكایە و بە ئەئامانجگرتنی ئەمریكایە، لەئێستادا هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، ئەركی مەشقپێكردنی هێزەكانی عیراقی لەئەستۆگرتووە”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا” جارێكی تر ڕێگە بە گەڕانەوەی داعش و هەڕەشە دروستكردن لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان نادەن، هاوبەشە ئەوروپاییەكانیش بەرپەرچی داعش دەنەوە”.

بایدن ڕایگەیاند”پەیامێكی ڕوون بۆ جیهان دەنێرم، ئەویش گەڕانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان و گەڕانەوەی هاوپەیمانانە لەڕێی ناتۆوە”، بەپێویستیشی زانی بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدرێتەوە كە “بۆ لەقكردنی سەقامگیریی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەخرێنەگەڕ”.