سەردێر

سەدر لە بارەی حزبی بەعسەوە داوایەك لە حكومەت و پەرلەمان دەكات

خەڵك-
ڕابەری ڕەوتی سەدر، داوا لە حكومەت و پەرلەمان دەكات، ڕۆڵی “دەستەی ڕیشەكێشكردنی بەعس” كارابكەنەوە.

بەپێی توێتێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر

لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)  بڵاوكرایەوە”كاتێك تەماشای هەواڵ یان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەم، دەبینم دەنگی بەعسی سەدامی بەرزدەبێتەوە، بۆیە هەست بە توڕەیی و لە هەمان كاتدا هەست بە خەمباری دەكەم بەرانبەر بەوەی بەسەر وڵاتەكەماندا هاتووە”.

سەدر لە تویتەكەیدا، داوای لە پەرلەمان و حكومەت كرد”ڕۆڵی دەستەی ریشەكێشكردنی بەعسی تیرۆریستی قەدەغەكراو كارا بكرێتەوە، نەك دەستەی لێرپسینەوە و دادپەروەریی”.