سەردێر

د.بەرهەم و كازمی باس لە هەڵبژاردن و چاكسازیی دەكەن

خەڵك-
سەرۆك كۆمار ە سەرۆك وەزیرانی عیراق، دۆسێی هەڵبژاردنی داهاتوو و چاكسازییەكانی حكومەت تاوتوێ‌ دەكەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”كازمی پێشوازیی لە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار كرد و لە چاوپێكەوتنی نێوانییان، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات تاوتوێكران”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دوایین ئامادەكارییەكان خرانەڕوو لەلایەن دەزگا حكومییە پەیوەنیدارەكان و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لە وادەی دیاریی كراوی خۆی كە تشرینی یەكەمی داهاتووە، بەجۆرێك ئەنجامەكەی ببێتە گوزارشتی ڕاستەقینە لە خواستی گەلی عیراق و هەڵبژاردنی”.

كازمی وەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێكراوە”جەختی لەسەر گرنگی هەنگاوەكانی چاكسازیی كرۆدۆتەوە كە حكومەت ئەنجامیان دەدات لەڕووی كاردانەوە ئەرێنییەكان لەسەر ئایندەی ئابوری و ئەمنی ناوخۆ و ئاشتی ئەهلی و فەراهەمكردنی هەلی كار بۆ توێژی لاوان”.

هەروەها “تەئكید لەسەر پێویستی یەكسختنی ڕیزی ناوخۆیی پشتبەستوو بە دەسەڵاتی یاسا كرایەوە، لەپێناو جێبەجێكردنی ئەو ئامانجانەی لەپێناویدا حكومەتی راگوزەر پێكهێنرا كە لێوەی هەنگاو بەرەو هێنانەدی داواكاریی و داخوازیی عیراقییەكان هەڵدەنرێت”.