سەردێر

ئەو دایكەی دوومنداڵەكەی خستە نێو ڕووبارەوە لەسێدارە دەدرێت

خەڵك-
دادگای تاوانەكان لە بەری كەرخی بەغدا، دوو جار سزای زیندانی بەسەر ئەو دایكەدا دەسەپێنێت كە لەسەر پردی ئەئیمەوە لە بەغدا، دوو منداڵی خۆی هەڵدابووە نێو ڕووباری دیجلە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی دادوەریی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”دادگای تاوانەكان لە بری كەرخ، بڕیاریی دوو جار سزای لەسێدارەدانی سەپاند بەسەر ئەو ژنەی كە لە یەكێك لە پردەكانی بەغداوە دوو منداڵًی خۆی هەڵدایە نێو ڕووباری دیجلەوە”.

چەند مانگێك لەمەوبەر ئەو ژنە دوو منداڵی خۆی لەسەر پردی ئەئیمە لە بەغدا، هەڵدایە نێو ڕووباری دیجلەوە، بەڕێوەبەرایەتی فریاكەوتنی بەغداش ڕایگەیاند، تائێستاش مەفرزەكانیان لە بەغدا، لەنێو ڕووباردا بەشوێن تەرمی ئەو دوو منداڵەدا دەگەڕێن كە لەلایەن دایكیانەوە لە بەغدا فڕێدرانە نێو دیجلەوە.