سەردێر

كچێك بە دەمانچە دایكی خۆی كوشت

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگەی زیقار ڕایدەگەیەنێت، ژنێك بەدەستی كچێكی خۆی لە شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگەی زیقار كوژرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”ژنێكی تەمەن 48 ساڵی دانیشتووی ناوچەی ئیسكانی پیشەسازی، بەهۆی بەركەوتنی گولـلەیەك بە سەری، لە ئەنجامی یاریكردنی كچێكی بە چەك كە تەمەنی 11 ساڵانە، گیانی لەدەستدا”.

سەرچاوەچاوەكە دەڵێت”ژنەكە دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ڕێوشوێنی یاساییش دژ بە ئەوانی تر گیراوەتەبەر”.

زۆربەی ماڵەكان لە عیراقدا پارچەیەك چەك یان زیاتری تێدایە، ڕووداوەكانی كوشتنی بەهەڵە لە كاتی یاریكردنی منداڵان بە چەك یان لەكاتی پاككردنەوە لەلایەن هەڵگرەكەی، ناو بەناو كارەساتی ناوخۆش و گورچكبڕی لێدەكەوێتەوە.