سەردێر

تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق گەیشتە بەرزترین ئاست

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 3575 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1236 كەسیش چاكبوونەتەوە، 12 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 46 هەزار و 840 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2575 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”، ئەمەش بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو بە بەرزترین ئاستی تووشبوون دادەنرێت و بە شێوەیەكی ناچاوەرۆِوانكراو بەرزبۆتەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا و بەسرە و زیقار بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1157 و لە نەجەف 405 و لە كەربەلا 498 و لە زیقار 243 لە بەسرە 347 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 30، هەولێر 51، و دهۆك 34 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1236 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا و زیقار بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 12 كەس بەهۆی پەتاكە.